شاعیر: ھەژار (١٩٢١-١٩٩١)
زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: مەسنەوی
کێش: مفعولُ مفاعلن فعولن 
{literal} {/literal}
تایەن دەچتە کن نوشتەنووس
پیرێژنی سەلکەتەپڵەگوێنی
بوولێڵە کە دەرکەوت نھێنی
خۆی کرد بە کوڵیتی جادووێکدا
تۆرتۆی دەمی سەلم و تووری لێک دا
من بێوەژنێکی بێ پەسیوم
بێ خانە و لانە و بێ بژیوم
پەرژینێ بەگوڵ بێ دوو کوڕم ھەن
دووی بێکەسی زۆر شڕ و وڕم ھەن
ئەوڕۆژە کە ببوە جێژنی سەرساڵ
خۆت ڕەنگە بزانی چۆنە منداڵ
چووبوونە گەڕانی چۆڵ و دەشتێ
تووش بوون بە ڕمووزنان لە گەشتێ
ھاتوونەوە شێت و ڕەنگبزڕکاو
نە شتێکی دەخۆن نە لێک دەنێن چاو
بێ ھۆش و زمان، لەجێوە کەوتن
نەمماوە حەسانەوە و سرەوتن
دوو مێنەکەیان لە دەستی ناون
دەسیان لێ وەشاوە ئەنگواون
بڕوانە چییە؟ بڵێ بزانم
دەردت لە کزەی دڵ و گیانم
فێدارییە، شێتییە، دڵ ئێشە
چارەم بە چییە و چ ڕێم لە پێشە
ھەرچی ھەیە لەم دووانەڕایە
ئاڵە و شەوە دەستییان تیایە
خێویان چ مرۆ، چ خێو و دێون
پێمی بڵێ کێن، چن و چ نێون؟
شێوازی MLA & APA بۆ شیعری سەرھێڵ
ھەژار. «وەرگێڕانی مەم و زین/١٨». ڤەژین بوکس. www.vejinbooks.com. سەردانی ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٨/٢٥.
ئەگەر لەم دەقەدا ھەڵە یان کەموکۆڕی ھەیە تکایە بۆ ئاگادارکردنەوەمان لەسەر ئەم دوگمەیە کلیک بکە: فۆرمی پەیوەندی.