ڤەژینبوکس
ڤەژینبوکسشێخ محەممەدی حیلمیدیوانی شێخ محەممەدی حیلمی › یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو
نووسەر:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
مەسنەوی
کێش:
10 بڕگەیی 5+5
visibility 34 timer 1 خولەک
یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو
بۆ لەدایکبوونی ئاواتی کوڕی تۆفیقی کارەباوە
یەکی ڕەمەزان ساڵی حەفتا و دوو
ئاوات هاتە دی وا ئاواتمان بوو
عومری درێژ بێ بژی بۆ وڵات
بۆ نیشتمانی گیان خەبات ئەکات
یەزدانی گەورە دڵمانی خۆش کرد
زامی دەروونی ئێمەی ساڕێژ کرد
هەر بەرخوردار بێ ئەم نەوە جوانە
چوون پارچە گۆشتی دڵی خۆمانە
لە هەڵەبجەدا هاتۆتە دنیا
ئەم پێنج هۆنراوەم بۆ ئاوات دانا