ڤەژینبوکس
ڤەژینبوکسهەژارچێشتی مجێور › «کوردستان» یان «قلیاسان»!؟
نووسەر:
هەژار (1921-1991)
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
مێژوو
ژمارەی بینین:
7
کاتی پێویست:
1 خولەک
ڕەوشی پێداچوونەوە:
چاوەڕێی پێداچوونەوە
«کوردستان» یان «قلیاسان»!؟

کورد لە سلێمانی لە خۆپێشاندانێکدا داوای خوێندنی زمانی خۆیان و پەرەپێدانی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کردبو. حیزبی شیووعی لە سولەیمانی شیعاریان دەدا: مەعاریفی قلیاسانمان ناوێ!. بە سووکایەتی کوردستانیان کردبووە «قلیاسان»، کە پرد و ئاوێکە لەخواری شاری سولەیمانی. دەیانگوت پتر لە سەد هەزار ئیمزا - کە هەژدە هەزاری ئیمزای کوردی کومۆنیست بووە - بۆ قاسم هاتووە کە: «نەکەی ئیدارەی فەرهەنگی سولەیمانی بدەی بە کوردەکان! چونکە ئەمە جیاوازخوازییە»! بە ڕاستی شیووعی، حیزبی پارتییان خستبووە ماڵی کولەوە و هێشتا هەر مامۆستا و برای گەورەمان بوو.

navigate_nextشەریکیی عەرەب و کورد لە عێراقدا
navigate_beforeهار بوونی شیوعییان و لە خشتە بردنی قاسم