ڤەژینبوکس
ڤەژینبوکسعەلائەدین سەجادیڕشتەی مرواری (بەرگی ٦) › شەکراوی دەماخ › مەلا ئەحمەدێکی حافز هەبوو لە چوارتا گێڕا...
نووسەر:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
پەخشان
ڕەوشی پێداچوونەوە:
چاوەڕێی پێداچوونەوە
visibility 11 timer 1 خولەک
مەلا ئەحمەدێکی حافز هەبوو لە چوارتا گێڕا...

مەلا ئەحمەدێکی حافز هەبوو لە چوارتا گێڕایەوە وتی:

چووبووم بۆ ئەو ئاڵانە بۆ شتێک بێنمەوە بۆ منداڵەکانم بیخۆن، لەوێ لە ماڵێک دانیشتبووم کابرای خاوەن ماڵ بە ژنەکەی خۆی وت، ئا کچێ هەستە شتێک بدە بەو حافزە. کابرا - بلامانی - کێری نەمابوو پشی خواردبووی. ژنەکەی بە گوێی نەئەکرد، لە بەر ئەمە زۆر توڕە بوو، چونکە هەر چەندە ئەم قسەی ئەکرد ژنە وەکوو گوێزی بۆ بژمێرن وابوو. ناچار کابرا خۆی هەستا بێچوێکی هەڵگرت و خستییە دەستمەوە و دەستی پێ نوقانم و وتی:«دە بچۆ وەکوو چڵکی سەی پێت حەرام بێ».

navigate_nextمحەمەد عەلی کوردی بۆی گێڕامەوە وتی...
navigate_beforeکابرایەکی جووت بەننە لەو بەر کێوە سەپانێ...