ڤەژینبوکس
ڤەژینبوکسزێوەردیوانی زێوەر › ل › سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
نووسەر:
زێوەر (1875-1948)
زمان:
کوردیی ناوەندی
قاڵب:
غەزەل
کێش:
فاعلاتن فاعلاتن فاعلاتن فاعلن –∪––/–∪––/–∪––/–∪–
رمل مثمن محذوف
ژمارەی بینین:
21
کاتی پێویست:
1 خولەک
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ
پڕتەوی نووری جەبینت لالەیی هەر مەجلیسە
شەوچرای بەزمی دڵانی، بێیتە مەیدانی خەیاڵ
شاهڕاهی کۆیی تۆ هەر وەک تەریقی جەننەتە
هەر کەسێ ئەو ڕێگە بگرێ هاتە سەر ڕێگەی کەماڵ
دەستی من ناگاتە داوێنت، لە ئەوجی عیززەتی
من گەدایی بێنەوا، تۆ پادشای ساحێب جەلال
دەفعەیێ سا شادمانم کە بە وەعدەی وەسڵی خۆت
تابەکەی عومرم گوزەر کا هەر لەڕێی هیجر و مەلال
بادیەی غەم بێ دەلیلە دڵ لەناویا کەوتووە
چاوی لوتفی خۆتی سەرخە بێ بە سەرچەشمەی زوڵاڵ
نەونیهالی ئارەزووی هەرکەس زەڕە گەر بێ زەڕە
ئیعتیباری هەر کەسێکە زێوەر ئێستا نەقد و ماڵ
navigate_nextچاوی وەک بادامی تۆ عومری بە با دام ئەی پسەر
navigate_beforeبەم فیرقەتی تۆ هەر وەکوو دێوانە دەناڵم